بۆچی هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆخیان باش نیه به‌رده‌وام ده‌ڵێن باشین؟
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س ئه‌و كاتانه‌ش كه باری ده‌رونیان ئارام نییه و گرفت و كێشه‌یان هه‌یه كاتێك پرسیاری دۆخی ژیانیان لێ ده‌كه‌یت به "باشم" وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه، دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی ئه‌م بابه‌ته له‌ڕووی زانستی ده‌رونیه‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" بەشێکی زۆری مرۆڤەکان لایان باشترە کە خۆیان وا دەربخەن کە بارودۆخیان باشەو ھیچ گرفتێکیان نیە، نەوەکو ئەوەی کە خۆیان وا نیشان بدەن کە کێشەیان ھەیەو لەڕووی دەروونیەوە ئازار دەکێشن چونکە حەز ناکەن کەس بەچاوی بەزەیی بۆیان بڕوانێت"
دكتۆر سامان هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه کە ئەو جۆرە کەسانە واقیعی کۆمەڵایەتی و دەوروبەری خۆیان باش دەناسن و چاک دەزانن کە ئەگەر دەوروبەر بشزانن کە بارودۆخیان باش نیە ئەوا ھیچ سودێکی پێ ناگەیەنن، بۆیە وا بە باشتر دەزانن کە خۆیان ھەر بەباشی نیشان بدەن."
AM:08:48:16/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1948
جار خوێنراوه‌ته‌وه