توانای بیستنی ملیۆنه‌ها مرۆڤ به‌هۆی هێدفۆنه‌وه له مه‌ترسیدایه
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد نه‌وه‌ی تازه كه ئاره‌زووی گوێگرتن له مۆسیقا زۆر ده‌كه‌ن و بۆ گوێگرتن له مۆسیقا هێدفۆن به‌كارده‌هێنن توانای بیستنیان له مه‌ترسیدایه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه 466 ملیۆن مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گرفتی لاوازی توانای بیستنیان هه‌یه و هه‌تا ساڵی 2050 ژماره‌كه له 900 ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
شیلی تشادها پزیشكه و له پرۆگرامی خۆپاراستن له كه‌ڕبوون و له‌ده‌ستدانی توانای بیستن كارده‌كات ده‌ڵێت" زیاتر له یه‌ك ملیار گه‌نج ئه‌گه‌ری كه‌ڕبون و له‌ده‌ستدانی توانای بیستنیان هه‌یه به‌هۆی به‌رده‌وام به‌كارهێنانی هێدفۆن بۆ گوێگرتن له مۆسیقا و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كان"
ئه‌م ڕێكخراوه داوایان له كۆمپانیاكانی دروستكردنی مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كان كردوه به جۆرێك ئامێره‌كان دروست بكه‌ن كه به‌كارهێنه‌ر نه‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ گوێ له مۆسیقا بگرێت به ده‌نگی به‌رز.
PM:12:16:14/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3276
جار خوێنراوه‌ته‌وه