‌چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری قەبزی درێژخایەن

وێستگە ستایل-

چارەسەری قەبزی درێژخایەن لەگرنگترین رێگاکانە بۆ چارەسەری مایەسیری و خۆپاراستن لێی، بەوپێیەی قەبزی یەکێکە لەھۆکارەکانی مایەسیری، کەئەمەش چەندین ھۆکاری ھەیە.

بۆ چارەسەرکردنی قەبزی درێژخایەن پێویستە پەیڕەویی ئەم ڕێنماییانه‌ بکرێت تاوه‌كو هاوكاربن له‌چاره‌سه‌ركردنی‌:

1- ھەوڵبدە رۆژانە کەمتر لە 2 لیتر ئاو نەخۆیتەوەو نابێ خواردنەوە غازییەکان و شەربەت بکەیتە جێگرەوەی ئاو بەڵکو باشترە شەربەتی فرێش بخۆیت.
2- خۆراکی دەوڵەمەند بەریشاڵ بخۆ بۆ ھاندانی جوڵەی ریخۆڵەکان بەتایبەت میوەو سەوزەی فرێش.
3- ھەوڵبدە کەمتر ئەو خۆراکانە بخۆیت کەتوشی قەبزیت دەکات.
4- دواخستنی چونە تەوالێت و بەکارھێنانی.
5- دواجار پێویستە راھێنانی وەرزشی بکەیت و زۆر دانەنیشیت.


AM:10:27:14/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 8200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل