ڤیدیۆ: خانمه پزیشكێكی سعودی ئاشكرای كرد ئاوی زمزم سودی بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نییه
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت" ڕێژه‌ی خوێ له‌ناو ئاوی زمزمدا به‌رزه و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌كانی شێرپه‌نجه كارلێك ده‌كات و زیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌گه‌یه‌نێت و هیچ سوودێكی نابێت"
ئه‌م خانمه یه‌كێكه له پسپۆڕه ناوداره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له سعودیه و به لێدوانه‌كه‌ی هه‌رای له‌نێوان سعودیه‌كان دروست كرد.
ئاوی زمزم لای موسوڵمانان ئاوێكی پیرۆزه و خودا خۆی جوبره‌ئیلی ناردۆته سه‌ر زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی بیرێك له نزیك كه‌عبه‌ی پیرۆز دروست بكات و هاجه‌ره هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل ی كوڕی لێی بخۆنه‌وه ئه‌و كاته‌ی ئیبراهیم هه‌ردوكیانی جێهێشتوه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌م ئاوه به‌رده‌وامه و چه‌ندین فه‌رمووده له‌سه‌ر ئه‌م ئاوه سووده‌كانی باسكردوه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته زانا به‌ریتانیه‌كان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ئه‌م ئاوه كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت له‌ناویدا زه‌رنیخ و نیترات و به‌كتریای زیان به‌خش هه‌یه و ئه‌مانه‌ش زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن و ئاستی ئه‌م پێكهاتانه سێ جار زیاتره له‌و بڕه‌ی ڕێگه‌ی پێدراوه و زه‌رنیخ هۆكاری یه‌كه‌می توشبوونه به‌شێرپه‌نجه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م كاردانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م خانمه دكتۆره‌ی داوه‌ته‌وه له‌ڕێی پۆستێك و تیایدا هاتوه" هه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو نیه كه مه‌ترسی و زیانه‌كانی ئه‌م ئاوه بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه بسه‌لمێنێت به‌ڵام باشتر وایه توشبووی شێرپه‌نجه به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێنماییانه بجوڵێته‌وه كه پزیشكی پسپۆڕ ڕێنمووی ده‌كات"
AM:08:34:14/02/2019