َچیتر ئاسایی ده‌بێت پیاوان ماكیاج به‌كاربهێنن؟
وێستگە ستایل-
دواین ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ "ده‌یڤد بێكهام " به ماكیاجه‌وه له‌سه‌ر به‌رگی ده‌روه‌ی گۆڤاری "لاف" بۆ مۆده وایكرد ئه‌م بابه‌ته نزیك بكاته‌وه له‌وه‌ی ئاسایی بێت پیاوان ماكیاج بكه‌ن.
میراندا جویس پسپۆڕی بواری جوانكاری ده‌ڵێت" ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی "بێكهام" ، ده‌یڤد سیلغان له گروپی جابان له ساڵی حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووی بیرخستمه‌وه ئه‌ویش له گۆرانیه‌كیدا پشت چاوی ڕه‌نگی شین ی به‌كارهێنابوو و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره بێكهام ماكیاج له ڕوخساری بدات"
له ڕاستیدا ئه‌لكسنده‌ری گه‌وره عاشقی ماكیاج بووه و نه‌وه‌كانی هۆزی بیكتس ی سكۆتله‌ندی كۆن بۆیه‌ی شینیان له ڕوخساریان داوه و قژی ده‌ستكردیان بۆ جوانكاری به‌كارهێناوه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به ته‌واوه‌تی ئه‌م بابه‌ته مۆدی نه‌ما و پیاوان وا جوان بوون بێ ماكیاج و پیاوانه ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام چی واده‌كات پیاوان به‌ته‌واوه‌تی بابه‌تی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری ڕه‌ت بكه‌نه‌وه؟
گلین جانكۆفسكی مامۆستای وانه‌بێژه له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كام له زانكۆی بیكیت له لیدز ده‌ڵێت" پیاوان به‌و جۆره فێركراون كه كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری ته‌نها بۆ ئافره‌تانه و له منداڵیه‌وه ڕه‌گه‌زی نێر له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاده‌هێنرێت كه‌لوپه‌لی یاریكردن و هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ كچ جیاوازه
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به گوێره‌ی ڕاپۆرتی "ریسێرچ ئاند ماركتیس" ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی جوانكاری تا ساڵی 2023 زۆر ڕوو له زیاد بوون ده‌كات و پیاوان ته‌نها كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری "نیڤیا" و شێداركه‌ره‌وه‌ی لێو به‌كارناهێن به‌ڵكو كرێمی شێداركه‌ره‌وه و قه‌ڵًه‌می دیاریكردنی برۆ و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی دیكه ده‌بنه كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می جوانكاری زۆر به‌ربڵاو كه پیاوان به‌كاریان بهێنن.
ئایا پیاوان به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت ماكیاج بۆ جوانكاری خۆیان به‌كاربهێنن؟
له ڕاستیدا به‌شێك له خانمان به ده‌ست ماكیاجكردنی ڕۆژانه‌وه گرفتیان هه‌یه و به‌ده‌سیته‌وه ماندوون به‌ڵام به به‌كارهێنانی ماكیاج به‌شێك له ناشرینیه‌كانی ڕوخساریان ده‌شارنه‌وه و به‌و جۆره زیاتر متمانه‌یان به‌خۆیان ده‌بێت و ته‌نانه‌ت %15 ی خانمان پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یان له خه‌و هه‌ستێت ماكیاج ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش بۆته بارگرانی به‌سه‌ریانه‌وه.
جیفری ئانگلۆد چالاكوان و پارێزه‌ری مافی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان ده‌ڵێت" هه‌تا ئێستا نێر بوون بابه‌تێكه لێی تێ نه‌گه‌یشتوون و ئه‌و كۆت و به‌نده قورسانه‌ی له‌سه‌ر پیاوه وایكردوه ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌ناو پیاواندا ڕوو له‌زیادبوون بكات و به‌كارهێنانی ماكیاج له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه واده‌كات تێگه‌یشتن له‌سه‌ر بابه‌تی پیاوبوون فراوان بكرێت"
AM:11:04:13/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه