‌هاوسەرگیری ئەگەری تووشبوونت بەم نەخۆشیە مەترسیدارە کەمدەکاتەوە

وێستگە ستایل-


بێگومان هاوسەرگیری دەبێتە هۆی بەختەوەری لەژیاندا، ئەگەر لەگەڵ هاوبەشێکی باشدا ژیان پێک بهێنیت، بەپێی هەواڵێکی پزیشکی "dw" توێژینەوەیەکی ئەمەریکی باس لەکاریگەریەکانی هاوسەرگیری دەکات لەسەر لەش و جەخت لەوە دەکاتەوە چارەسەری نەخۆشیەکی مەترسیدارە.

توێژینەوەکە لەسەر هاوسەرگیری و کاریگەریەکانی لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە ئەنجام درا، کە پێکهاتبوو لە 783 هەزار کەس کە تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، لە کالیفۆرنیا ئەنجامدرا لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2009.

لەئەنجامدا توێژینەوەکە دڵنیای دەدات کە هاوسەرگیری دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، ئەو پیاوانەی هاوسەرگیریان نەکردووە %27 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە دەمرن، بەهەمان شێوە ئەو خانمانەش کە هاوسەرگیریان نەکردووە %19 بە هۆی ئەم نەخۆشیە مەترسیدارەوە دەمرن.


AM:11:32:12/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل