‌ئه‌لیسا بۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی وورد ده‌چێته‌ برۆكسل

وێستگە ستایل-

خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ لوبنانی ئه‌لیسا له‌ڕێی تویتێك له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تویته‌ر ئاشكرای كرد كه‌ گه‌شت ده‌كات بۆ برۆكسل.

ئه‌لیسا بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی ووردی بۆ ئه‌نجامبدرێت ده‌چێته‌ برۆكسل، و 15 ی ئه‌م مانگه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌ستی ڕاستی ده‌كرێت كه‌ زیانی پێگه‌یشتوه‌ له‌كاتی توشبوونی به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك.

هه‌واداره‌كانی ئه‌م خانمه‌ له‌سه‌ر تویته‌كه‌ی‌ ئاواتی ئه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌خوازن كه‌ زوو باش ببێته‌وه‌.





AM:10:13:12/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌