‌جۆرێك زه‌یت خانمانی دووگیان له‌ له‌بارچوونی منداڵه‌كه‌ی‌ پارێزراو ده‌كات

وێستگە ستایل-

كۆمه‌ڵێك له‌ زاناكان له‌ زانكۆی كۆڵۆمبیا و نیویۆرك ئاشكرایان كرد خانمانی دووگیان ده‌توانن له‌ڕێی خواردنی زه‌یتی ماسییه‌وه‌ ئه‌گه‌ری له‌بارچوون و مردنی كۆرپه‌كه‌ی‌ سكی كه‌مبكاته‌وه‌.

ئیبین هان له‌ ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت كه‌ له‌ گۆڤاری "JCI Insight" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ خواردنی زه‌یتی ماسی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ده‌بێت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی ئه‌و جۆره‌ به‌كتریایانه‌ی‌ كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر خانمانی دووگیان دروست ده‌كه‌ن.

هان و گروپه‌كه‌ی‌ له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌وه‌ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاریگه‌ری زه‌یتی ماسی له‌سه‌ر به‌كتریای "Fusobacterium nucleatum" كرد كه‌ له‌ناو بۆشای ده‌مدا ده‌ژی و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی‌ كۆرپه‌ ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ منداڵدانی دایكیدایه‌تی.

زاناكان ئاشكرایان كردوه‌ باشترین مادده‌ كه‌ توانای لاوازكردنی ئه‌م به‌كتریایه‌ی‌ هه‌بێت له‌ناو ترشی چه‌وری "ئۆمیگا 3 "دا هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ زه‌یتی ماسیدا بوونی هه‌یه‌.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر مێینه‌ی‌ مشكی تاقیگه‌ ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت كه‌ زه‌یتی ماسی توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وكردنی ناو منداڵدانی هه‌یه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌گه‌ری له‌بارچوون و له‌دایكبوونی منداڵی مردوو كه‌مده‌كاته‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌ش پسپۆڕان ڕێنمووی خانمان ده‌كه‌ن له‌ ماوه‌ی‌ دووگیانیدا و به‌ ڕێنمایی پزیشكه‌كه‌یان زه‌یتی ماسی بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆیان و منداڵه‌كه‌یان پارێزراو بن.


AM:09:29:12/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌