‌شه‌ش نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوونی پیاو به‌ شێرپه‌نجه‌

وێستگە ستایل-

زاناكان له‌ سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌ریتانیا شه‌ش نیشانه‌یان دیاری كردوه‌ كه‌ ئاماژه‌ن بۆ توشبوونی پیاوان به‌ شێرپه‌نجه‌.

له‌ هه‌واڵێكی تایبه‌ت كه‌ پێگه‌ی‌ ده‌یلی ئێكسپرێس بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتوه‌ زاناكان پێیان وایه‌ "هه‌بوونی خوێن به‌ میز  پیساییه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ میزه‌ڵدان و گه‌ده‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانه‌یه‌ باشتر وایه‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.

گۆڕانی قه‌باره‌ی‌ مه‌مك و ده‌ركه‌وتنی ده‌ردراو له‌ گۆی مه‌مكدا له‌ پیاوان و چرچ بوونی پێستی سنگ ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبونی به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ جۆرێك زۆر كه‌م و ده‌گمه‌نه‌ كه‌ توشی پیاوان ده‌بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگه‌ كه‌ ئاگاداری ئه‌م نیشانانه‌ ببن.

كۆكه‌ی‌ درێژ خایه‌ن و هه‌بوونی خوێن به‌ كۆكه‌وه‌ پێویست به‌ سه‌ردانی پزیشك ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ش دابه‌زینی كێش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و هه‌بوونی گرفتی میزكردن و گۆڕانی شێوه‌ و قه‌باره‌ی‌ گونه‌كان پێویست به‌ سه‌ردانی پزیشك ده‌كات.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك نیشانه‌ی‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر نیشانه‌ی‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ سادده‌كان هه‌ندێكجار پیاوانئه‌م بابه‌ته‌ پشتگوێ ده‌خه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ته‌شه‌نه‌كردن و بڵابوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌.


AM:08:32:12/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 9560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌