‌ڤیدیۆ: په‌رواز نهێنی شاردنه‌وه‌ی‌ ڕوخساری منداڵه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-


خانمه‌ گۆرانیبێژ په‌رواز حسێن له‌ میانی ئاماده‌بوونی له‌ پرۆگرامێكی تایبه‌یت هونه‌ریدا نهێنی شاردنه‌وه‌ی‌ ڕوخساری منداڵه‌كانی ئاشكرا كرد.

ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت"منداڵه‌كانی من له‌ منداڵی هیچ كه‌س نازدارتر نییه‌ به‌ڵام مه‌به‌ستی من له‌ شاردنه‌وه‌ی‌ ڕوخساری منداڵه‌كانم ئه‌وه‌یه‌  كه‌ من و گۆران به‌رپرسیارین له‌وه‌ی‌ ڕوخساری منداڵه‌كانمان بشارینه‌وه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ گه‌وره‌ ده‌بن و دواتر خۆیان بڕیاری ئه‌وه‌ بده‌ن كه‌ بیانه‌وێت ده‌ربكه‌ون یان نا"

په‌رواز یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ گۆرانیبێژه‌كان كه‌ له‌ پرۆگرامی ئه‌ره‌ب ئایدڵدا به‌ژداربوو و توانی له‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی ئه‌م پرۆگرامه‌ نزیك ببێته‌وه‌ و ببێته‌ جێی سه‌رنجی داوه‌رانی پرۆگرامه‌كه‌.




PM:12:31:11/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 32964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌