‌كاتێك بیر له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌م ڕاستیه‌ت له‌پێش چاو بێت

وێستگە ستایل-

دروستبوونی هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ كه‌سێك دوای ته‌واو گونجانی ئه‌و كه‌سه‌ دێت له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ و ڕه‌فتاركردنی له‌ لای ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشی ده‌وێت دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له‌م بابه‌ته‌دا لایه‌نێكی خراپی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی باس ده‌كات.

دكتۆر سامان ده‌ڵێت"لایەنی خراپ و ئازاربەخشی خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداری بریتیە لەوەی کە سەرچاوەی خۆشبەختی و ناڕەحەتی مرۆڤ دەبەسترێتەوە بەتاکە کەسێکەوە، واتە لەو حاڵەتەدا تەنھا کەسێک دەتوانێت کەسەکەی تر بەختەوەر بکات وە لە ھەمان کاتیشدا ھەمان کەس ئەتوانێت ژیانی ئەو کەسە وێران بکات."

له‌به‌ر ئه‌وه‌  واباشترە کاتێ کەسێک کە بیر لە خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداری دەکاتەوە ئەو ڕاستیەی لەبەرچاو بێت و ھەموو ئاوات و ئامانج و خۆشی و خولیاکانی تەنھا بە کەسێکەوە نەبەستێتەوە.


AM:11:01:11/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 5228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل