چه‌ند ڕه‌فتارێك به ئاسانی ده‌تكاته نێچیری تاوانباره‌كان
وێستگە ستایل-
تاوانباره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان و ئه‌و تاوانه‌ی مه‌به‌ستیانه ئه‌نجامی بده‌ن پێویستیان به چه‌ند كه‌سێك هه‌یه بیكه‌نه ناو داوی خۆیانه‌وه، له‌م بابه‌ته‌دا ده‌توانیت سوود له ڕێنماییه‌كان وه‌رگربگریت و له شوێنه گشتیه‌كان ئه‌م ڕه‌فتارانه دوباره نه‌كه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بیته قوربانی ده‌ستی تاوانباره‌كان به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی دزی ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستیان ڕفاندنی خه‌ڵكه.
1- ده‌ست خستنه گیرفان و هه‌ڵگرتنی كیس و به‌ده‌سته‌وه گرتنی مۆبایل واده‌كات تۆ ببیته یه‌كێك له نێچیركانی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت دزی بكات .
2- گوێكردنی هیدفۆن و گوێگرتن له گۆرانی به ده‌نگی به‌رز به‌دڵنیاییه‌وه ده‌تباته دنیایه‌كی دیكه و بێ ئاگا ده‌بیت له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌رتن، لانی كه‌م ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستته هیدفۆنیش له گوێتدا بێت ئه‌وه باشتر وایه ئه‌وه‌نده ده‌نگی زیاد نه‌كه‌یت زیان به گوێت بگه‌یه‌نێت.
3-چه‌مانه‌وه‌ی پشت، كاتێك تۆ به‌م شێوه‌یه ڕێ ده‌كه‌یت ئه‌وه وا پیشان ده‌ده‌یت تۆ كه‌سێكی لاوازیت.
4- زۆر خێرا ڕۆشتن ئاماژه‌یه بۆ بێ ئاگایی.
بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌سه تاوانباره‌كان دوربیت ده‌بێت به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار بكه‌یت:
1- ده‌سته‌كانت بجوڵێنه كاتێك به ڕێگه‌دا ده‌ڕۆیت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌سێكی چالاك ده‌ربكه‌ویت.
2- ڕاسته‌وخۆ ته‌ماشای چاوی به‌رامبه‌ر بكه ئه‌مه ده‌یترسێنێت و ناتوانێت هیچ كارێك بكات.
3-به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند هه‌نگاوه‌كانت بنێ نه زۆر هێواش و نه زۆر خێرا.
AM:09:39:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2536
جار خوێنراوه‌ته‌وه