‌ڤیدیۆ: سه‌ماكردنی ئافره‌تێك له‌ بازاڕێكی سعودیه‌ بۆته‌ باسی گه‌رمی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

وێستگە ستایل-

ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ له‌ یه‌كێك له‌ بازاڕه‌ بازرگانیه‌كانی سعودیه‌ به‌ ئاواز و سه‌ماكردن له‌گه‌ڵ تیپێكی مۆسیقادا ده‌ركه‌وت توڕه‌ی‌ خه‌ڵكی سعودیه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.

نمایشی ئه‌م سه‌ماكاره‌ بۆته‌ باسێكی گه‌رمی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ سعودیه‌ و به‌ هاشتگاكی #رقاصه‌ -الیاسمین -مول بووه‌ به‌ربڵاوترین بابه‌ته‌كان له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا.

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دژایه‌تی ئه‌م جۆره‌ كاره‌یان كردوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م ڕه‌فتاره‌ به‌ ته‌واوه‌تی دژی نه‌ریت و ئاینی ئیسلامه‌ و ترسی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ له‌ سزای خودا دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م جۆره‌ نمایشه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ندێك پێیان وایه‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ ته‌نها بۆ گه‌رمكردنی بازاڕه‌كه‌ و زیاتر كردنی ژماره‌ی‌ سه‌ردانكه‌ره‌كانه‌ جگه‌ له‌وه‌ هیچی دیكه‌ نییه‌ و هه‌ندێك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان كردوه‌ سه‌ماكارێكی عه‌ره‌ب به‌ جلوبه‌رگی ڕوته‌وه‌ ده‌ربكه‌وێت و پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ی‌ بینراوه‌ هه‌ر هیچ نییه‌.



AM:09:15:11/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌