‌وێنه‌ و ڤیدیۆ: كایلی جینه‌ر ملیۆنه‌ها دۆلاری بۆ ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی كچه‌كه‌ی‌ خه‌رج كردووه‌

وێستگە ستایل-


ئه‌ستێره‌ی‌ ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی "كایلی جینه‌ر" و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ "ترافیس سكه‌ت" یادی له‌دایكبوونی ستۆرمی كچیان كرده‌وه‌ له‌ ئاهه‌نگێكی خه‌یاڵیدا كه‌ تێچوه‌كه‌ی‌ به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار خه‌مڵێنراوه‌.

كایلی ته‌واوی ستایلی ماڵه‌كه‌ی‌ گۆڕیوه‌ بۆ شوێنی یاریكردن و ناوی ناوه‌"جیهانی ستۆرمی" و له‌ به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ بوكێكی گه‌وره‌ی له‌شێوه‌ی‌ كچه‌كه‌ی‌ دروستكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ میوانه‌كان به‌وێدا بچنه‌ ژووره‌وه‌ و له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا چه‌ندین یاری جیاوازی داناوه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ته‌واوی دیزاینی ماڵه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ گۆڕیوه‌.

كایلی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی كچه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه‌، بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌سایه‌تیه‌ ناوداره‌كانی بانگهێشت كردوه‌.








AM:08:39:11/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌