‌پیاوان لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا لەم خاڵانە دەترسن

وێستگە ستایل-


هەمیشە باس لەوە دەکرێت کە خانمان زیاتر تووشی دڵەراوکێ و ترس دەبن، لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا، بەڵام بەپێی بڵاوکراوە زانستی و پزیشکیەکانی ماڵپەریsohati  پیاوانیش هەمان هەستیان هەیە لەکاتی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا لەم خاڵانە دەترسن و پێویستە چارەسەر بکرێت تا باری دەروونی تێک نەدات.

یەکێک لەو خاڵانەی پیاوان بیری لێدەکەنەوە ئەوەیە، ئایا هاوسەرەکەم چێژ دەبینێت لەم پەیوەندییە، یان درۆ دەکات هەستی دەرنابڕیت، ئایا هاوسەرەکەم بەم شێوازە پەیوەندیە رازیە؟

کرژبوونی "تەشەنوج" ماسولکەکان تێکچوونی باری تەندروستی لەش، یەکێکە لەو خاڵانەی پیاوان لێی دەترسن، چونکە مەرج نیە هەموو پیاوێک ئێسک و ماسولکەکانی بەهێز بێت.

هەندێک لە پیاوان شەرم لە شێوەی خۆیان دەکەن لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا، رەنگە ئارەقێکی زۆر بکەنەوە و سوور بنەوە، باری دەروونیان تێک بدات.

هەست کردن بە بێزاری لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا، چونکە بەردەوام بیر لە چۆنێتی شێوازی ئەنجامدانی پەیوەندیەکەی دەکاتەوە، ئەم بیرکردنەوە زۆرەش وای لێدەکات هەست بە  بێزاری بکات باری دەروونی تێکبدات.



PM:03:44:10/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 46332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌