‌كچان یان كوڕان كامیان زیره‌كترن؟

وێستگە ستایل-

ڕه‌نگه‌ زۆر كات گوێت له‌وه‌ بوبێت كوڕ له‌ كچ زیره‌كتره‌، به‌ڵام دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی ڕاستی ئه‌م بابه‌ته‌ لێكده‌داته‌وه‌ له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌دا باسی ده‌كات.

دكتۆر سامان ده‌ڵێت "بەوەرگرتنی تێکڕایی نمرەی قوتابیان لە ھەموو وانەکان و لەزۆربەی وڵاتانی جیھان ئەوە دەرکەوتووە کە تێكڕای نمرەی کچان لەھی کوڕان بەرزترە."

ده‌شڵێت"ھۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کچان خێرایی تێگەیشتنیان زیاترە وە ھەروەھا توانای تەرکیزو گوێگرتنیان زیاترە بۆماویەکی درێژ بێ ئەوەی بێزارببن ھەرچی کوڕانن زووتر بێزارو ماندوو دەبن لەکاتی گوێگرتن و تەرکیزکردندا."


AM:08:45:10/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌