‌ساندرا ئەلیساندرا.. دەمەوێ سنورەکان لەگۆرانی گوتن لابەرم

وێستگە ستایل-

كچه‌ گۆرانیبێژ ساندرا خه‌ڵكی شاری سلێمانیه‌ و له‌ ئێستادا له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌ژی و یه‌كه‌مین كاری هونه‌ری خۆی كلیپ كردوه‌.

ڕەوەند جەواد بەڕێوبەری کارە هونەریەکانی گۆرانبێژ ساندرا به‌وێستگه‌ ستایلی ڕاگه‌یاند" نزیکە ماوەی هەفتەیه‌كه‌ کاری یەکەم گۆرانی ساندرا ته‌واو بووه‌ و كلیپمان بۆ كردوه‌ و به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ به‌ناوی chaco یه‌ بەشێک له‌ گۆرانیه‌كه‌ به‌ زمانی ئیسپانی لایتنۆیە ئەویتر بە کوردی وتویه‌تی"

ساندرا ده‌ڵێت"بۆیە بەو شێوە و ستایلە دەستم پێ کرد چونکە دەمەوێت ستایلێکی تایبەت بە خۆم هه‌بێت بەردەوام بم لەو ستایلە ."

ئاوازی گۆرانیە وەرگیراوە و کاری مایسترینگ و ڕیکۆردی لە لایەن ڕێناس کورداخ  لە وڵاتی تورکیا کراوە هەرلە وڵاتی تورکیا کاری کلیپ بۆ کراوە گۆرانیەکە باس لە خۆشەویستی کوڕێک دەکات بۆ ناو سەما و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ کاری کلیپی بۆ کراوە بە شێوەیه‌کی مۆدێرن لە شاری ئیستەمبوڵ،  بە بۆنەی نزیک بونەوە ڕۆژی ڤالانتاین ڕۆژی خۆشەویستی ئه‌م خانمه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پێشكه‌ش به‌ عاشقان ده‌كات.






 
 



PM:12:33:09/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 5924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌