ڤیدیۆ: ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ ڕۆژی ڤالانتاین بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ ڕۆژی ڤالانتاین بڵاوكرده‌وه،"په‌له مه‌كه" نوێترین به‌رهه‌می ئه‌م خانمه‌یه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت"کۆپلەی کۆتای بە یۆنانی"گریک" وتویه‌تی و ئاوازی یۆنانیە و موزیکی ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رمه‌ند ڕۆژ کەریم كاری بۆ كردوه و و هۆنراوەی بەڵێن سەنگاویه"
ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانیه و له‌ئێستادا له‌وڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژی و بڕوانامه‌ی زانكۆی له له‌نده‌ن له‌بواری مۆسیقا‌و ستایله سه‌رده‌میه‌كانی گۆرانی وتنبه‌ده‌ستهێنا، خاوه‌ن چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته نوێترین به‌رهه‌می ئه‌م خانمه كه پێشكه‌شی عاشقانی كردوه.
AM:11:12:09/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4080
جار خوێنراوه‌ته‌وه