‌هۆكاره‌ بۆ دوباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ خه‌و بینین به‌ كه‌سێكی دیاریكراوه‌وه‌

وێستگە ستایل-

ڕه‌نگه‌ هه‌ندێكجار ئه‌وه‌ت به‌سه‌ر هاتبێت به‌رده‌وام خه‌ون به‌ كه‌سێكه‌وه‌ ببینیت، دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی هۆكاری دوباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ خه‌ون بینین به‌ كه‌سێكی دیاریكراوه‌وه‌ له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ باس ده‌كات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" زۆر دووبارە بونەوەی خەون بینین بە کەسێکەوە واتای ئەوەیە کە زۆر بیری ئەو کەسە دەکەیت"

ده‌شڵێت"زۆربەی ئەو شتانەی یاخود ئەو کەسانەی کە لە خەوندا دێنە بەرچاوت یا لە ئەنجامی ترسی زۆرتە بۆ ئەو شتە یاخود لە ئەنجامی خۆشویستن و زۆر بیرکردنەوەیە لەو شتە یاخود لەو کەسە، چونکە لە زۆربەی بارەکاندا خەون ڕەنگدانەوەی واقیعی ژیان و ھەست وسۆزی ئەو کەسەیە کە لەسەر شێوەی خەون و بەشێوەیەکی نزیک لە واقیعەکە دێنەوە بەرچاوی کەسەکە"


AM:10:13:09/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 7108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌