چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ پاراستنی منداڵ له سوتان له وه‌رزی زستاندا
وێستگە ستایل-
له وه‌رزی زستاندا زۆپا و ئامێره گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان له ماڵه‌كاندا داده‌گیرسێندرێت، به‌ڵام ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵیان هه‌یه زۆر گرنگه ئاگاداری منداڵه‌كانیان ببن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌سوتێن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانن سوود له چه‌ند ڕێنماییه‌كی دكتۆر شاخەوان سەعید زۆراب پسپۆڕی نەخۆشییەكانی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی وه‌ربگرن.
ئه‌م پزیشكه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی " تەندروستی ده‌ڵێت" لەوەرزی پایزو زستان خەڵك زیاتر لەسەرچاوەیەك لەئامێرەكانی گەرمكردنەوە بەكاردەهێنن ، هەندێك جاریش بەبێ ڕەچاوكردنی شوێنی یاریكردنی منداڵ كتری و مەنجەڵ بۆ ئاو گەرمكردن لەسەر زۆپا و هیتەری كارەبایی دادەنرێت و دواجار بەهۆی بەركەوتنی منداڵەكە دەبێتەهۆی ڕوودانی سوتاوی.
وتیشی "ئەوان وەك پزیشك زۆر لەو حاڵەتانەی سووتانی منداڵیان بینیوە و چەندبارە دەبنەوە بەهۆی گەرمكردنی ئاو بۆ چایی لێنان و چێشت لێنان لەسەر زۆپا و ئامێرەكانی تر، بۆیە دەكرێت بڵێن ئەوە بۆمبێكی نەتەقیوە لە ماڵەكاندا كە لەهەر كاتێكدا بێت كارەساتی گەورە بەدوای خۆیدا دێنێت ، بۆیە پێویستە كابانی ماڵ لەو شێوازانە دووربكەوێتەوە."
ڕاگەیاندنی سلێمانی
AM:09:03:09/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه