‌ئەم 8 خۆراکە بۆ پەنکریاس بەسوودە

وێستگە ستایل-


پەنکریاس بە دەردانی ئەنزیم یارمەتی پرۆتین و چەوری و کاربۆهیدراتەکان دەدات، بەپێ هەواڵێکی پزیشکی ماڵپەری "تبیان" ئێرانی ئەم خۆراکانە زۆر بەسوودن بۆ پەنکریاس.

سیر
خۆراکێکی بێوێنەیە و سوودێکی زۆری بۆ لەش هەیە، ئەم سەوزەیە  دەوڵەمەندە بە گۆگرد، ئارژنین، ئەلیگۆسهکارید، فلاۆزید و سلنیۆم، ئەم ماددانە کاریگەریەکی ئەرێنی لەسەر خانەکانی پەنکریاس هەیە، توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو کەسانەی سیر دەخۆن 54% کەمتر تووشی شێرپەنجەی پانکریاس دەبن.

ماست
رۆژانە خواردنی سێ ژەم ماست یارمەتی هەرسی خۆراک دەدات، پانکریاس دەپارێزێت.

سپێناخ
سپێناخ مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس کەم دەکاتەوە، بەرنامەیەکی خۆراکی دەوڵەمەند بە سپێناخ و کەلەرم و ڤیتامینی B و ئاسن، دوورت دەخاتەوە لە شێرپەنجەی پەنکریاس.

قارچک
توێژینەوەیەک دەریخستوە کە قارچکەکان جینی "MMP" دادەخات، کە کاریگەرە لە گەشەکردنی شێرپەنجەی پەنکریاس.  

گێلاس و بەڵاڵووک:
ئەم میوانە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسانەکان و کۆحۆلی پریلیل، کە بۆ بەرگری لە تووشبوون لە شێرپەنجەی پانکریاس بەسوودە.

بروکلی:
بروکلی دەوڵەمەندە بە فلاۆئیدەکان و لوتئۆلین، کە رێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پانکریاس، ئەو سەوزەیە دەولەمەندە بە کالسیۆم و ئێسک بە هێز دەکات.

ترێی سوور
توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ئەو کەسانەی بەردەوام ترێی سوور دەخۆن، پانکریاسێکی تەندروستتریان هەیە، ئەم میوەیە خانەکانی شێرپەنجە لەناو دەبات،  دەولەمەندە بە دژە ئۆکسانێک بەناوی "رێسوراترۆل"، کە زۆر بەهێزە.

پەتاتەی شیرین
پەتاتەی شیرین بخۆن، ئەم سەوزەیە ماددەیەکی نیشاستەیی بە رەنگی پرتەقاڵیی تێدایە کە پانکریاس چالاک دەکات و مەترسی تووشبوون بە 50% کەم دەکاتەوە



PM:07:20:08/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 5756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌