ئه‌م جۆرانه له ئافره‌ت دره‌نگ بڕیاری هاوسه‌رگیری ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
هاوسه‌رگیری واته پێكهێنانی ژیاتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نوێ و ژیانكردن له‌گه‌ڵی له‌م بابه‌ته‌وه دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی باس له‌وه ده‌كات خانمان له ته‌مه‌نێكدا چیتر بڕیاری هاوسه‌رگیری لایان قورس ده‌بێت و ناتوانن به ئاسانی ئه‌و بڕیاره بده‌ن.
دكتۆر سامان ده‌ڵێت" چەند ئافرەت ئاستی زیرەکی و پێگەیشتنی فکری زیاتر بێت ئەوەندەش زیاتر ئەگەری ئەوە ھەیە کە بەعازەبی و بێ ھاوسەری بمێنێتەوە بەراورد بەوانی دیكه"
ده‌شڵێت"ھۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زیرەکی و بەرزی ئاستی فکریی ئافرەت وای لێدەکات کە زەحمەتی بۆ دروست بێت سەبارەت بە دۆزینەوەی کەسێکی باش و شیاو بۆ ھاوبەشی ژیانی، ھەر بۆیە بێ ھاوسەری ھەڵدەبژێرێت نەوەک ئەوەی کە توشی ببێت بە توشی کەسێکی نەگونجاو"
AM:09:24:07/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 9408
جار خوێنراوه‌ته‌وه