سوودەکانی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ
وێستگە ستایل-
پارێزگاری لە پێست:
خواردنەوەی ئەم تێکەڵە سروشتیە، ئەگەری زیپکەی سەر رەش و چرچ و لۆچی پێست کەم دەکاتەوە، رێگه دهگرێت لهوهی تەمەنتان گەورە دەر بکەوێت، چونکە ئاوێکی زۆر بە پێست دهدات.
تەندروستی هەرسکردن:
تێکەڵەی ئاوی گەرم و لیمۆ، رێگە چارەیە بۆ کێشەکانی هەرسکردن، ئازاری گەدە چارەسەر دەکات، یارمەتی هەرسی خواردن دەدات، بەتایبەت ئهگهر بە ئاوی گەرم و نەعناوە بهكاربهێنرێت، خواردنەوەی دەبێتە هۆی لابردنی دڵ تێکەڵ هاتن.
پاککردنەوەی خوێن:
ئەو خۆراکە جۆراوجۆرانەی لە ماوهی شهو ورۆژێكدا دەخورێت تامی کیمیایی تێدایە، دەبنە هۆی درووستبوونی ژەهر لە خوێندا،
تێکەڵەی ئاو و لیمۆ خوێن لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە.
تەندروستی ناودەم:
ئەم تێکەڵەیە بۆنی ناخۆشی هەناسە ناهێڵێت، بەرگری لە خوێنبەربوونی پووک دەکات و ئازاری ددان کەم دەکاتەوە، بەڵام پزیشكان
هۆشداری ئەوە دەدەن ئەو تێکەڵەیە تیژیەکی هەیە کە زیان بە مینای ددانەکان
دەگەیەنێت، کەواتە زیادەرۆیی لە بەکارهێنانی مەکەن.
کۆنتڕۆڵی پاڵەپەستۆی خوێن:
لیمۆ ماددەی کانزایی پۆتاسیۆمی تێدایە و پاڵەپەستۆی خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات، دڵ تێکەڵبوون کەم دەکاتەوە.
تەندروستی دهروونی:
ئاوی لیمۆ توانای ئارامکەرەوەی هەیە و قەلەقی و خەمۆکی کەم دەکاتەوە.
تەندروستی سیەکان:
ئاوی لیمۆ خەڵتی سنگ کەم دەکاتەوە و هاوکاری نەخۆشەکانی رەبۆ دەکات تا باشتر هەناسە بدەن.
دژە پیری:
بەرگری لە پیری دەکات و ناهێڵیت پێست چرچ بێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینC کە دژە ئۆکسانە و خانەخراپەکان چاک دەکاتەوە، نەخۆشیەکانی تایبەت بە تەمەن وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و بۆ تیژی چاو سوودمەندە.
ئەنتی بایۆتیک:
لیمۆ دەوڵەمهندە بە پێکهاتەی دژە هەوکردن و دژە باکتریا، هێزی بەرگری
لەش بەرز دەکاتەوە، بۆ هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و خورانی قوڕگ و قوڕگ ئێشە زۆر
باشە، دەبێت لەبیرتان نەچێت مەبەستمان لیمۆی تازەیە نەک ئاوی لیمۆی
مارکێتەکان.
سەرچاوە: akairan
PM:03:05:23/01/2019
ئهم بابهته 3128
جار خوێنراوهتهوه