‌چەوری جگەر و هۆکارەکانی دروستبوونی

وێستگە ستایل-


چەوری دەوری جگەر یەکێکە لە باوترین نەخۆشیەکانی جگەر، کۆبوونەوەی چەوری تایبەتمەندی ئەو نەخۆشیە ترسناکەیە، چ شتێک جگەر چەور دەکات؟

جگەر گەورەترین پاڵاوگەی جەستەیە، بە شێوەیەکی سروشتی پارچه‌یه‌كی گەرم و تەڕە، ساردبوونی جگەر دەتوانێتت واتای جگەر لە توانەوە و هەرسی چەوریەکاندا کەم بکاتەوە، یان ببێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری، کە ئەنجامەکەی چەوری جگەری لێ ئەبێتەوە، دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر.

چ شتێک جگەر چەور دەکات؟
خواردنی سرکە، ئاوغۆرە، ترشیاتە خۆماڵیەکان، خۆراکە ساردەکانی وەک ماست، دۆ، خەیار، کولەکە، هەروەها خواردنەوە ساردەکان، بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی سارد بوونەوەی جگەر، کە جگەر سارد بێتەوە زراو کەم و خەست دەبێت، زراوی خەست کە به‌ هێواشی لە بۆری زراودا دەجوڵێت و پاش ماوەیەک بۆری زراو دەگیرێت، کە سەرەتای بەردی زراوە.

گرتنی بۆری گواستنەوەی زراو بۆ ناو ریخۆڵە هەرسی ناتەواوی چەوریەکانی لێ دەکەوێتەوە، کە چەور بوونی جگەری لێ دەکەوێتەوە.

قەبزی کە لە ئەنجامی کەمرژانی زراو تووشی نەخۆش دەبێت، لەسەر چەور بوونی جگەر کاریگەرە.

هەروەها خۆراکە چەور و خەستەکان وەک سەروپێ، مەعکەرۆنی، لازانیا، پاستا، بامیە، فاست فوودەکان و برنج نەخۆشی چەوری جگەریان لێ دەکەوێتەوە.

تینوویەتی درێژخایەن، جووڵەی قورس دوای نان خواردن یان کاتێک گەدە بەتاڵە زیان بە جگەر دەگەیەنێت.

خواردنی شیرینیەکانی قەننادیەکان چەوری جگەری لێ دەکەوێتە.

خۆراکە سوودمەندەکان بۆ جگەر:
دارچین، کاسنی، بوندوق، ماش و نۆک بۆ جگەر سودمەندن، دارچین بۆری گیراوی زراو ئەکاتەوە، زاعفەران، مێوژ و هەنجیر بۆ جگەر سوودمەندن.

سه‌رچاوه‌: akairan



PM:02:42:23/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 28528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌