‌خۆشەویستی درۆ بناسەرەوە

وێستگە ستایل-


زۆرێک دەکەونە پەیوەندی و داوی خۆشەویستییەوە، جۆرەکانی خۆشەویستیش زۆرن و کەوتنە ژێر کاریگەری دەروونی خۆشەیستی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام بەئاگابە هەموو جۆرێکی خۆشەویستی مانای ڕاستگۆیی نییە و ڕەنگە زیانت پێبگەیەنێت، پێگەی "hiamag" باس لە جۆرەکانی خۆشەویستی درۆ و نیشانەکانی دەکات.

1-خۆشەویستی بەبێ هەست و سۆز نابێت، هەر بۆیە هەر ساردیەک لە دەربڕینی هەستەکانی خۆشەیستیدا مانای کۆتاییهاتنی ئەو خۆشەویستیەیە و نیشانەی بوونی درۆیە.

2- نەبوونی کردار، ئاگاداربە جۆرێکە لە درۆ بۆ گەیشتن و بەدەستهێنانی دڵ و خۆشەویستی تۆ، گفتەکانی هەرگیز بەجێناهێنێت تەنها قسە دەکات.

3- بوونی بەرژەوەندی یەکێکە لە درۆکانی خۆشەویستی، ئاگاداربە لەوەی ئەو چ مەبەستێکی هەیە هیچ بەرژەوەندیەک بە تۆوەی نابەستێتەوە.

4-خۆپەرستی لە خۆشەویستیدا مانای درۆیە، چونکە خۆشەویستی ڕاستگۆیانە پێشکەشکردن و دڵخۆشکردنی کەسی بەرامبەرت واتە هاوبەشیکردنی یەکتری لە هەموو بارودۆخێکدا، نەک تەنها بەرژەوەندی خودی خۆی لەبەرچاو بگرێت و ڕای تۆی مەبەست نەبێت.

5-خۆشەویستی ڕاستەقینە بریتیە لە قوربانیدان بۆ یەکتری لەهەموو ڕوویەکەوە، خۆشەویستی درۆ دەیبات، بەڵام نایبەخشێت.

6-بوونی بێزاری و خەمۆکی هۆکارێکە بۆ درۆ، چونکە خۆشەویستی ڕاستەقینە مانای دڵخۆشبوونە.


PM:02:38:23/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 10760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌