پزیشكانی سووید 40 ساڵ نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن له به‌ریتانیا به دوو كاتژمێر چاره‌سه‌ر كرا
وێستگە ستایل-
ئێن لایم ناوی ئه‌م ئافره‌ته سویدیه‌یه ته‌مه‌نی 53 ساڵه و دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ده‌ست ئازاری سكیه‌وه ده‌ناڵێنێت به نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی 2 كاتژمێری له به‌ریتانیا چاره‌سه‌ر كرا.
ئازاره‌كه‌ی لایم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مه‌نی 13 ساڵی و ته‌واوی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ژیانی له نه‌شته‌رگه‌ری و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ردا بووه.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" ته‌واوی ژیام پێكهاتبوو له به‌رده‌وام وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری و ئازار شكێن و ئازار، له ته‌مه‌نی 13 ساڵی و له سه‌ره‌تای سووڕی مانگانه ئازارێكی زۆرم هه‌بووه و به‌رده‌وام توشی خوێن به‌ربوون بووم و زۆر كات چاره‌سه‌رم وه‌رگرتوه به‌ڵام زۆرینه‌یان بێ سوود بووه"
ئه‌م خانمه زۆر جار بۆ ماوه‌ی هه‌فته و مانگ به‌هۆی بوونی ئازاره‌وه نه‌یتوانیوه بچێته‌وه بۆ خوێندنگه و پزیشكانی سووید له ئاست چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه بێ توانا بوون، ساڵی 2002 حاڵه‌تی ئه‌م ئافره‌ته‌یان به جۆرێكی ده‌گمه‌ن له نه‌خۆشی گه‌ده و قۆڵۆن ده‌ستنیشانكرد و به‌شێك له قۆڵۆنی لێكرایه‌وه به‌ڵام ته‌ندروستی خراپتر بوو نه‌ك باشتر.
له دواینجاردا پزیشكه‌كان بێ توانای خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشكرا كردوه و بۆ ئه‌وه‌ش گه‌یه‌نراوه‌ته له‌نده‌ن و ماوه‌ی دوو كاتژمێر و نیو له ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدا ماوه‌ته‌وه و ته‌واوی په‌رده‌ی منداڵدانیان ده‌رهێنا له كاتێكدا پزیشكانی سوید نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره بكه‌ن و پاشماوه‌ی منداڵدانی له‌ناو سكیدا هه‌ویكردوه و له‌گه‌ڵ شانه‌ی دیكه‌ی ناو له‌شیدا یه‌كی گرتۆته‌وه و هه‌وی كردوه و ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی بۆ نه‌كرایه دوور نه‌بوو بمرێت، به‌وه‌ش جگه له‌وه‌ی جارێكی دیكه ژیانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌و ئازاره‌ش ڕزگاری بووه كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌ده‌ستیه‌وه ناڵاندویه‌تی.
PM:12:32:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 37296
جار خوێنراوه‌ته‌وه