ڤیدیۆ: ڕزگاركردنی دوو ئافره‌ت به زۆر له پێگه‌یه‌كی سێكسی كاریان پێ كراوه
وێستگە ستایل-
بازرگانی كردن به ئافره‌تان له كۆریای باكوره‌وه بۆ چین و به زۆر كارپێكردنیان له پێگه‌ی سێكسی بۆته دیارده‌یه‌كی باو و ئه‌م وڵاته پێشكه‌وتوانه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
پێگه‌ی BBC ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر دوو ئافره‌ت بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پۆلیس به هانایانه‌وه ده‌چێت و ڕزگاریان ده‌كات له كاتێكدا به زۆر و له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له پێگه‌یه‌كی سێكسی كاریان پێكراوه.
میرا و جیۆن ئه‌م دوو ئافره‌ته‌ن كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به زۆر ناچار كراون له پێگه‌یه‌كی سێكسی كاربكه‌ن و خۆیان پێشتر له كۆریای باكور ژیاون و ئێستا له‌چین ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و له‌ڕێی پیاوێكی ئاینیه‌وه یارمه‌تیدران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبێن و بچن بۆ كۆریای باشوور و ئه‌گه‌ر له لایه‌ن پۆلیسه‌وه بگیرێن ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌نێردرێنه‌وه بۆ كۆریای باشوور و به‌وه‌ش سزایه‌كی توند ده‌چێژن.
تشۆن ئه‌و پیاوه ئاینیه یه كه یارمه‌تی ئه‌م دوو ئافره‌ته‌ی داوه بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌ست بازرگانه‌كان و له‌سه‌ر چیایه‌ك له شارێكی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا یه‌ك ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی پلانی هه‌ڵهاتنه‌كه جێ به‌جێ بكه‌ن.
جیۆن ماوه‌ی 8 ساڵه و له ته‌مه‌نی 16 ساڵیه‌وه و میرا ماوه‌ی 5 ساڵه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ئه‌م كاره ده‌كه‌ن وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن شوێنه‌كه‌یان وه‌ك سجن بووه چونكه به‌به‌رده‌وامی له‌به‌رده‌م كۆمپیوته‌ر بوون و چونه ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه و ته‌نها كاریان خۆ ڕوتكردنه‌وه بووه و چه‌ندینجار هه‌وڵی خۆ هه‌ڵدانه خواره‌وه‌یان داوه به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره بكه‌ن.
ئه‌م كاره له كۆریای باكور ئه‌م كاركردنه پێی ده‌وترێت خزمه‌تگوزاری سێكس له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه.
AM:11:08:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 24732
جار خوێنراوه‌ته‌وه