‌چه‌ند ڕێنماییه‌ك تایبه‌ت به‌و دایكانه‌ی‌ منداڵه‌یان به‌رده‌وام ده‌گری و كێشه‌ی‌ غازاتی هه‌یه‌

وێستگە ستایل-

هەندێك خواردن ئەگەری هەیە غازات و گریانی منداڵی ساوا زیاد بکات گەر دایک شیری خۆی دا بە منداڵەکەی بۆیە باشترە گەر منداڵ گریان و غازاتی زۆر بوو دایک خواردنی ئەم خواردنانەی خوارەوە کەم بکاتەوە بە تایبەتی لە ٤ مانگی سەرەتای تەمەنی منداڵەکە، دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی مـنـداڵان و گەشەی منداڵان لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ شی كردۆته‌وه‌.

١. شیری و بابەتەکانی شیر
٢. سپێنەی هێلکە
٣. گوێز
٤. فاسوڵیا و پاقلە
٥. چا و قاوە
٦. گۆشتی سوور
٧. پرتەقاڵ و لێمو و لالەنگی و گریپ فرووت.
٨. هەندێ سەوزە وەک قەرنابیت , بروکلی، کاهوو ، پیاز، سیر ، تەماتە ، بیبەری توون.

تێبینی : تکایە ئەم رێنماییە بۆ هەندێ منداڵە کە کێشەی گریان و غازاتیان زۆرە واتا هەموو دایکێک پێویست ناکات دوور بکەوێتەوە لەم خواردنانە چونکە هەر یەک لەم خواردنانە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ. ئەگەری هەیە منداڵەکە بە یەک چۆر لەم خواردنانە نارەحەت بێت نەک هەمووی.


AM:09:56:20/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 4908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌