‌ئه‌م كه‌سانه‌ زوو توڕه‌ ده‌بن

وێستگە ستایل-

زوو توڕه‌ ده‌بیت؟ نازانیت هۆكاره‌كه‌ی‌ چییه‌؟ دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی پزیشكی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"زۆربەی ھەرەزۆری ئەوانەی کە بەخێرایی ھەڵدەچن و لەسەر سادەترین شت توڕە دەبن ئەوانەن کە بەدەست نەبوونی سۆزو خۆشەویستیەوە دەناڵێنن لە لایەن کەسە نزیکەکانیانەوە، ئەوانە پێویستی زۆریان بە سۆزێکی زۆرو باوەشێکی گەرم ھەیە."

جگه‌ له‌وه‌ش كەمی پێدانی خۆشەویستی و نەکردنەوەی باوەشی سۆز بۆ مرۆڤ، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەو کەسە زوو ھەڵبچێت ولەسەر کەمترین و سادەترین شت پەلاماری دەوروبەری بدات"


AM:08:49:20/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 13080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل