نیشانه‌كانی توشبوون به ئه‌نفلۆنزای به‌راز و چۆنیه‌تی خۆپاراستن
وێستگە ستایل-
ئه‌نفلۆنزای به‌راز نه‌خۆشیه‌كی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه توشی به‌راز ده‌بێت و چه‌ندین جۆری ئه‌نفلۆنزانی به‌راز هه‌یه، هه‌روه‌كو ئه‌نفلۆنزای مرۆڤ، جۆره‌كانی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا جیاوازن ده‌توانن بۆهێڵه‌كان له‌نیوان خۆیاندا ئاڵۆگۆر پێ بكه‌ن.
ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشیه‌كه له ناو به‌رازدا بڵاو ده‌بێته‌وه له رێگای به‌راز یاخۆ له رێگای تێكه‌ڵاوبوونی راسته‌وخۆ یاخود ناراسته‌وخۆی به‌رازه تۆش بووه‌كان به ڤایرۆسه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پزیشكی ئاژه‌ڵن یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاژه‌ڵ به‌خێو ده‌كه‌ن مه‌ترسی توشبونیان به‌م ڤایرۆسه زۆره.
ئه‌نفلۆنزای به‌راز جۆری H1N1چیه؟
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جه‌خت ده‌كاته‌وه توشبوان له جۆری (H1N1) له ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی له جۆری (A) ه(H1N1) جیاوازه له‌و ئه‌نفلۆنزا وه‌رزیه‌ی كه تۆشی مرۆڤ ده‌بێتK ئه‌م جۆره جۆرێكی تازه‌یه پێكهاتووه له بۆهێڵی هاوبه‌شی له‌نێوان ڤایرۆسی مرۆڤ و باڵنده و به‌راز به‌مه‌ش جۆڕیكی تازه له ئه‌نفلۆنزا دروست ده‌بێت به‌ناوی ئه‌نفلۆنزای به‌راز.
مێژووی ئه‌نلفۆنزای به‌راز (H1N1) :
په‌تای ئه‌نفلۆنزا كه ساڵی 1918 له ئیسپانیا بڵاوبۆوه له جۆری H1N1 (كه هه‌مان ئه‌نفلۆنزای به‌رازی ئێستایه) و ناویان نا ئه‌نلفۆزای ئیسپانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا به‌دواداچوونیان بۆی ده‌كرد و له رۆژنامه‌كان بڵاویان ده‌كرده‌وه و نزیكه یه‌ك ملیار كه‌س تۆش بوون، كه ده‌یكرده نزیكه‌ی نیوه‌ی خه‌ڵكی جیهان له‌و كاته‌دا به‌مانایه‌كی دیكه یه‌ك كه‌س له دوو كه‌س له‌سه‌ر گۆی زه‌وی توشی ئه‌م په‌تایه بوون.
ئه‌م فایرۆسه بووه هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك كه پێشتر هیچ ڤایرۆسێك ئه‌وه‌نده خه‌ڵكی نه‌كوشتبوو ته‌نانه‌ت له‌سه‌روی نه‌خۆشی تاعونه‌وه بوو كه به مردنی ره‌ش ناسرابوو له سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌م ڤایرۆسه ره‌نگه رۆڵی باشی هه‌بوو بێت له كۆتای هێنانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه وای ده‌كرد سه‌ربازه توشبووه‌كان نه‌توانن به‌شداری شه‌ڕه‌كان بكه‌ن، وه قوربانیانی ئه‌م ڤایرۆسه زۆرتر‌بوو له قوربانیانی جه‌نگ
ئایا مرۆڤ توشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بێت؟
ئه‌نفلۆنزای به‌راز توشی مرۆڤ نابیت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی, به‌ڵام ده‌بێته هۆی توش بوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌راز ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و ئه‌م ڤایرۆسه له به‌رازه‌و ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و پاشان له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر.
كه‌سی توش بوو ده‌توانێ ڤایرۆسه‌كه بگوازێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر له پاش رۆژی یه‌كه‌می توشبوونیه‌وه پێش ده‌ركه‌وتنی هۆكاره‌كانی واته كه‌سی توشبوو ده‌توانێت ڤایرۆسه‌كه بگوازێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر پێش ئه‌وه‌ی هه‌ست بكرێت كه ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشه.
نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه چیه‌و چۆن ده‌گوازرێـته‌وه؟
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له نێوان مرۆڤه‌كاندا به‌هه‌مان شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی فایرۆسی وه‌رزیه ( هه‌ڵامه‌ت) له رێگای پژمین و كۆكه‌و ده‌ست لێدانی شتی پیس بوو به ڤایرۆسه‌كه‌و پاشان ده‌ست دان له چاو و ده‌م و لوت.
ڤایرۆسه‌كه له رێگای خواردنی گۆشتی به‌رازه‌وه ناگوازرێته‌وه ئه‌گه‌ر گۆشته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش كوڵابێت و پله‌ی گه‌رمێكه‌ی بوبێته هۆی كوشتنی هه‌موو ڤایرۆسه‌كان.
نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزای به‌راز هه‌مان نیشانه‌ی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزین:
1 . به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی پله‌ی گه‌رمی له‌شی مرۆڤ.
2. سه‌رئێشه .
3 . كۆكه و ئازار له ماسولكه‌كاندا و ئه‌م ئه‌نفلۆنزایه ده‌بێته هۆی زیاتری رشانه‌وه و ئازار له ئه‌نفلۆنزای ئاسایی.
4. سكچوون و دڵتێكهه‌ڵاتن.
5.هه‌وكردنی قوڕگ.
6-ئازاری گشتی له‌ش.
7-سوور بوونه‌وه‌ی چاو و ئاوهاتنه خواره‌وه له چاوه‌كان.
رێگاكانی خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه چیه؟
ڤایرۆسه‌كان ده‌توان له ده‌ره‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو كاتژمێر بژین بۆیه ده‌بێت:
1-ده‌سته‌كانمان به پاكی به ئاو و سابوون بشۆین له كاتی ده‌ست لێدانی شته‌كان به‌تایبه‌ت له كاتی ده‌ست لێدان له كێلونی ده‌رگا و دوركه‌وتنه‌وه له ده‌ست لێدانی ده‌م و چاو و لوت.
2- پاك شووشتنی ده‌سته‌كان به سابوون له پاش پژمین و كۆكین.
3- به‌كار هێنانی كلێنس بۆ داپۆشینی ده‌م و لوت له كاتی پژمین و كۆكه‌دا.
4-به‌كار هێنانی موعه‌قه‌می ده‌ست كه شله‌ی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی تێدایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
هیچ ده‌رمانێك یان كوتانێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ڤایرۆسه؟
تاكو ئێستا هیچ كوتانێك نیه بۆ رێِگرتن له‌م ڤایرۆسه به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه به‌كاردێت بریتین له (تامیفلو، وریلینزا) سه‌ركه‌وتوانه ده‌ركه‌وتووه بۆ چاره‌سه‌ره‌كان تاوه‌كو ئێستا و ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان كاریگه‌ر بن ده‌بێت ئه‌م ده‌رمانانه به‌كار بێت له دوای رۆژی دووه‌م له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه.
س: WHO
ئا: ئاریان ئه‌كره‌م
AM:10:36:19/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4216
جار خوێنراوه‌ته‌وه