‌ئەو هۆکارانەی قژ هەڵدەوەرێنێت

وێستگە ستایل-


هەڵوەرینی قژ گرفتێکە دەکرێت لەهەموو تەمەنێکدا تووش ببێت، ئەم دیاردەیەش لەناو خانماندا بەشێوەیەکی گشتی زیاترە، بێگومان هۆکاری زۆر هەیە بۆ هەڵوەرینی قژ و ڕەنگە ڕۆژانە باسبکرێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک هۆکاری دیکە هەن کە ڕەنگە هەرگیز بڕوانەکەیت هۆکارێک بێت بۆ قژ هەڵوەرین.

بەشێک لە خانمان لە تەمەنێکی زۆر کەمدا قژیان تووشی هەڵوەرین دەبێت، گومانی تێدانییە کە بۆماوەیی و جۆری خواردن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکان بۆ هەڵوەرینی قژ.

بەشێک لە هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ کەڕەنگە هەندێکیان نوێ بن:

دەروونی:سەیری خۆت دەکەیت و هەست دەکەیت کەسێکی ناشرین یان شکست خواردوویت، واتە دەروونیەن خۆت ماندوو دەکەیت و بەردەوام نائارامیت و ڕق لەخۆت دەبێتەوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ هەڵوەرین و کاریگەریەکی سلبی دەبێت، چونکە ئەو جۆرە بارە دەروونیە هەموو خۆراکە بەسوودەکانی هەڵدەمژێت و دەیگۆڕێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ زیادبوونی، زۆر گرنگە کاتێک بەمشێوەیە دەبیت هەوڵبدەیت پشوو بدەیت و ئارام بیتەوە و چارەسەری ئەو بارەی خۆت بکەیت.

ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی کەمی ئاستی بەرگری لەشەوە تووشی مرۆڤ دەبێت و کاریگەری تەواو دەخاتە سەر لەش بەنمونە (غودە، کەمی ئاستی خوێن)، هۆکارێکی دیکەیە بۆ لاوازبوون و هەڵوەرینی قژ.

لولکردن و بەکارهێنانی لەفاف و ئوتو هەموو ئەوانە ڕۆڵیان هەیە لە زیادکردنی هەڵوەرینی قژ و کاریگەری خستنە سەری بێخی قژەکە و لاوازکردنی بەتایبەت ئەگەر بەشێوازێکی زۆر بەکاریبهێنیت، یاخود بەکارهێنانی دەرمان و بۆیە کیمیاییەکان.

گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا دیسان هۆکارێکی دیکە، بەتایبەت لەکاتی گۆڕانی وەرزەکان بەهۆی تیشکەکانی سەروو بنەوشەیی لە هاویندا یان سەرمای زۆری زستان، بێگومان کاریگەری زۆرترە لەسەر کەسە هەستیارەکان.

ئاسن یەکێکە لە سەرچاوە بەسوودەکان بۆ لەش و کەمبوونەوەی زیانی هەیە بەشێوەیەکی گشتی یەکێک لە نیشانەکانیشی قژ هەڵوەرینە، ئەو کەسانەی ئاسنیان کەمە دەکرێت سەوزەی زۆر و گۆشت هەموو ئەو پێکهاتانە بخۆن کە ئاسن تێیدا زۆرە.

نەخۆشی سەدەف کە تووشی پێست و نینۆکەکان دەبێت ڕۆڵی هەیە لە هەڵوەرینی قژ و کاریگەری سلبی هەیە و پێویستە پزیشک چارەسەری بکات.


PM:09:31:18/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 6184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌