‌پیاز چارەسەری ئازاری گوێ دەکات

وێستگە ستایل-


هەرچەندە ڕێگای زانستی و پزیشکی زۆر هەیە لە ئێستا بۆ چارەسەری کێشە تەندروستیەکان، بەڵام هێشتا رێگا سروشتیەکان باشترین چارەسەرن بۆ چارەسەری کێشە تەندروستیەکان و لەناو  خەڵکیدا زۆرتر بڵاوە، چونکە پێکهاتە سروشتیەکان کاریگەری ئیجابی هەیە لەسەر لەشی مرۆڤ.

بەشێوەیەکی گشتی پیاز یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان و چارەسەری زۆر نەخۆشی دەکات لە لەشدا، ئەمە جگە لەوەی دانانی لەهەر شوێنێکدا دەبێتە هۆی هەڵمژینی میکرۆب و لەناوبردنی بەکتریا.

ڕەنگە زۆرکات ئەوەمان بیستبێت کە دەڵێن بەدرێژای شەو پیاز بخەرە ژێر گوێتەوە یان ناو گوێتەوە، بەڵام ئایا سوودی چییە؟

پیاز بڕێکی زۆر ترشی فۆسۆریکی تێدایە و باشترین پێکهاتەیە بۆ خوێن و لەش لە بەکتریا خاوێندەکاتەوە و دژایەتی هەوکردن و میکرۆبەکان دەکات، دانانیشی لەژێر گوێدا بە درێژای شەو باشترین چارەسەرە بۆ لەناوبردنی بەکتریا و ڕێگە لە هەوکردنی گوێ و هەموو ئەو نەخۆشیانە دەگرێت کە لەو چواردەورە کۆدەبنەوە.

ئەگەر گوێت ئازاری هەیە و تووشی هەوکردن بووە دەتوانیت بەم پێکهاتە سیحریە چارەسەری بکەیت بە بەکارهێنانی پارچەیەک پیاز بۆ ناو گوێت بۆ تەواوی شەو بەمەرجێک زۆر بچوک نەبێت بچێتە کونی گوێتەوە، بۆ بەیانی هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت.


PM:09:19:18/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌