كاریگه‌ریه‌كانی خواردنی ماسی له‌سه‌ر توانای سێكسی
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه جۆری خواردن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئاره‌زووی سێكسی به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه خواردن هیچ ڕۆڵێك نابینێت .
پێگه‌ی This is insider توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی خۆراكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه خواردنی ماسی توانای زیادكردنی ئاره‌زووی سێكسی هه‌یه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی هارڤارد ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر 501 هاوسه‌ر كه ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بووه ببن به خاوه‌نی منداڵ و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند جۆرێك له خواردنی ده‌ریاییان پێدرا.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه به‌و شێوه‌یه بو ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی له‌ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه دوجار یان زیاتر له هه‌فته‌یه‌كدا ماسیان خواردبوو ئه‌وه ئاره‌زووی سێكسیان به‌ڕێژه‌ی %22 زیاتره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ماسی ناخۆن و ئه‌گه‌ری دووگیان بوونی ئافره‌تان له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆر زیاد ده‌كات.
له‌ناو گۆشتی ماسیدا ئۆمیگا سێ و پرۆتین و ئاسن هه‌یه و ئافره‌تان كاتێك ماسی زۆر بخۆن ئه‌وه ئه‌گه‌ری دووگیان بونیان زۆر ده‌بێت.
PM:12:29:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 12820
جار خوێنراوه‌ته‌وه