ڤیدیۆ: یه‌كه‌مجاریه‌تی گوێی له ده‌نگی خوشكه‌كه‌ی بێت ببینه چی ده‌كات
وێستگە ستایل-
له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا منداڵێكی ئه‌مه‌ریكی توانی ببێته ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار گوێی له ده‌نگی خوشكه‌كه‌ی ده‌بێت زۆر پێده‌كه‌نێت و دڵ خۆش ده‌بێت به بیستنی ده‌نگی و ئه‌ویش له‌ڕێی بیستۆكێكی تایبه‌ت كه بۆی دانراوه.
سكارلیت ناوی ئه‌م منداڵه‌یه كه پێش كاتی خۆی له‌دایك بووه و توانای بیستنی باش نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ه پزیشكه‌كان له ناوچه‌ی ئه‌تلانتا له ویلایه‌تی جۆرجیا له ئه‌مه‌ریكا بیستۆكێكی تایبه‌تیان بۆ به‌كارهێناوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م منداڵه كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار گوێی له ده‌نگی خوشكه‌كه‌ی ده‌بێت زۆر دڵخۆش ده‌بێت و پێده‌وكه‌نێت كاتێك خوشكه‌كه‌ی قسه‌ی بۆ ده‌كات.
AM:09:24:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 6532
جار خوێنراوه‌ته‌وه