باشترین و خراپیترین خۆراكه‌كان بۆ جگه‌ر
وێستگە ستایل-
جگه‌ر گه‌وره‌ترین كارگه‌ی كیمیایی جه‌سته‌یه،و ئه‌ركی ڕێكخستنی كاری میتابۆلیزمی له‌شه و پێكهاته‌ی دژه ژه‌هراویه‌كان ده‌كاته له‌شه و خوێن خاوێن ده‌كاته‌وه.
ئه‌م به‌شه‌ی جه‌سته نزیكه‌ی ١١٠٠ گرامه‌و ده‌كه‌وێته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای راستی گه‌ده، رۆڵی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له‌ژیانی ئێمه‌دا ده‌بینێت و به‌بێ ئه‌و یاخود كێشه‌یه‌ك تێیدا، ژیانی مرۆڤ دژوار ده‌بێت،بۆیه پارێزگاریكردن لێی زۆر گرنگه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان چه‌وری جگه‌ر یه‌كیكه له‌نه‌خۆشیه باوه‌كان كه زۆر به‌ربڵاوه، ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆری خواردن، له‌وانه‌ش خواردنی خێرا‌و شێوه‌ی ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه، و ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌ون زیاتر تووش ده‌بن، ئه‌ویش به‌هۆی زۆری چه‌وری جه‌سته‌یانه‌وه.
1- زۆربوونی چه‌وری جگه‌ر ده‌بێته هۆی بێهێزكردنی جگه‌رو تووشبوونی به‌جۆره‌ها نه‌خۆشی، تا ده‌گاته ڕاده‌ی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه.
2- خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه به‌كێش دابه‌زین ده‌بێت ئه‌ویش به وه‌رزشكردن و ڕێجیم، به‌تایبه‌تی دووركه‌وتنه‌وه له‌خواردنی پڕ وزه و چه‌وری و ژه‌مه خواردنه خێراكان، وه‌كو له‌فه‌و هه‌مبه‌رگه‌رو جۆره‌كانی دیكه‌ی، بیرت نه‌چێت كێش دابه‌زین ته‌نها به‌ڕێجیم وه یا وه‌رزش ناكرێت، ده‌بێت هه‌ردوكیان پێكه‌وه‌بن.
باشترین خواردن و خواردنه‌وه‌كان بۆ له‌ش:
1- سپێناغ
2- بلوبێری
3- چای سه‌وز
4- ئاو
خراپترین خواردنه‌كان بۆ جگه‌ر:
1- خواردنه چه‌وره‌كان و فاست فوود
2- مه‌ی و خواردنه‌وه كحولیه‌كان
3- جپس
4- شه‌كر
AM:09:01:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 6544
جار خوێنراوه‌ته‌وه