نیشانهكانی توشبوون به نهخۆشی گهڕی و جۆرهكانی
وێستگە ستایل-
گهڕی نەخۆشییەکی باوی پێستە، کە بەھۆی مشەخۆرێکەوە دەگوێزرێتەوە بە ناوی "سارکۆپتیس سکەیبیس ھۆمینس"، ساڵانە نزیکەی ٣٠٠ ملێۆن حاڵەت تۆمار دەکرێت لە جیھاندا و دكتۆر زانا محمد عهباس پزیشكی پسپۆڕی پێست نیشانه و جۆر و هۆكارهكانی توشبوون بهم نهخۆشییه باس دهكات.
نیشانەکانی توشبوون بهم نهخۆشییه:
سەرەڕای بوونی خورانێکی زۆر لە پێستی کەسی تووشبوو ، بە تایبەتی لە شەواندا، مشەخۆرەکە کەناڵی خەندەق ئاسا لەسەر چینی «توێژ» لە پێستی کەسەکە درووست دەکات، کە شێوە دەزوولەییەو درێژیەکەی لە نێوان ٢-١٠ملم دەبێت، بە زۆری لە: نێوان پەنجەکان، دیوی ناوەوەی مەچەک، بن باڵ، ئانیشک، ناووک، دەوری گۆی مەمک لە مێینەداو گونەکان لە نێردا، لەگەڵ پێیەکان.
جۆرەکانی ئهم نهخۆشییه:
بە پێی تەمەن و پاکو خاوێنی وچۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشیەکە دەگۆڕرێت، بە شێوەی گرێی گەورە، سووربوونەوەو بڵقی بچوک، ھەوکردن و درووستبوونی توێژاڵێکی زەرد لەگەڵ چاڵی بچوکی شێوە خەندەق.
زۆربەی جار نەخۆشیەکە بە پشکنینی سەر جێی دەستنیشان دەکرێ و پێویست بە پشکنینی دیکە ناکات.
چارەسەری ئهم نهخۆشییه:
-بەکارھێنانی دەرمانی دژەگەڕی، وەک پێرمیپرین و کبریت.
-بەکارھێنانی دەرمانی دژەھەستیاری بۆ کەمکردنەوەی خورانەکەی.
-چارەسەر کردنی ھەموو ئەو کەسانەی کەگومانی تووشبوونیان لێ دەکرێت، بە تایبەت لە کەمپەکان، بەشی ناوخۆیی لەگەڵ سجنەکان.
AM:08:44:17/01/2019
ئهم بابهته 4676
جار خوێنراوهتهوه