ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له كێشانی جگه‌ره دووربكه‌ویته‌وه سوود له‌م ڤیتامینانه وه‌ربگره
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی بواری خۆراك ڕێنمووی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌ونه‌وه سوود له چوار جۆری ڤیتامین وه‌رگبرن كه له‌ناو خۆراكه‌كاندا هه‌یه.
یه‌كه‌م جۆر ڤیتامین C یه كه به‌رپرسه له به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌ونه‌وه پێویسته ئه‌و میوانه زۆر بخۆن كه ڤیتامین C تیادایه و ئه‌گه‌ر به میوه‌ش ئاره‌زووی نه‌كه‌ن ئه‌وه ده‌توانن به ته‌واو كه‌ری خۆراكی وه‌ری بگرن.
دووه‌م جۆر ڤیتامین E یه كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به ماندوێتی له‌ش پێویسته و ده‌رونی له باری بێزاری و خه‌مباری ئاسایی ده‌كاته‌وه و ئاره‌زووی كێشانی جگه‌ره‌ش كه‌مده‌كاته‌وه.
سێهه‌م جۆر ڤیتامین B یه كه كارده‌كاته سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌ماری مرۆڤ و ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه باری ده‌رون هێور ده‌كاته‌وه و به‌تایبه‌ت هه‌ردوو جۆری ڤیتامین B12 , B6 كه ژیان بێ كێشانی جگه‌ره ئاسان ده‌كات.
چوارهه‌م و كۆتای ترشی ئه‌مینی له‌جۆری "L-theanine" ه و له سه‌رچاوه‌ی خۆراكی جیاوازدا هه‌یه و ئه‌ركی و فه‌رمانی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ڕێكده‌خات.
AM:11:54:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه