ڕوبارێك له شۆكۆلاته له ویلایه‌تێك له ئه‌مه‌ریكا
وێستگە ستایل-
ڕووداوێكی هاتوچۆ له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكی بوه هۆی دروستبوونی ڕوبارێك له شۆكۆلاته دروست ببێت به‌هۆی ڕژانی تانكیه‌ك له شۆكۆلاته‌ی شل كه بارهه‌ڵگرێك سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی بوو.
ئه‌م تانكیه زیاتر له 18 ته‌ن شۆكۆلاته‌ی شلی تیادا بووه و ئه‌وه‌ش وایكردوه كه زۆر خێرا به‌سه‌ر ڕێگاكه‌دا بڵاوببێته‌وه و پله‌ی گه‌رمای شۆكۆلاته‌كه له ده‌وروبه‌ری 120 پله‌ی گه‌رمیدا بووه و شۆفێره‌كه نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بووه بیگه‌یه‌نێته ناوچه‌ی فلاگستاف.
دوای چوار كاتژمێر له پاككردنه‌وه ڕێگه‌كه به ته‌واوه‌تی خاوێنكرایه‌وه و ئه‌م بابه‌ته زۆر خێرا بووه باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئاره‌زووی خواردنی شۆكۆلاته ده‌كه‌ن ئاماده‌باشی خۆیان ڕاگه‌یاندوه بۆ ئه‌وه‌ی بچن و ئه‌و شیرینیه به‌تامه خاوێن بكه‌نه‌وه.
AM:10:38:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه