‌به‌ناوبانگترین خانمه‌ بێژه‌ری BBC كۆچی دوایكرد

وێستگە ستایل-

خانمه‌ بێژه‌ری كه‌ناڵی bbc به‌ریتانی دیانا ئۆكسبێری له‌ شاری مانچسته‌ر له‌ ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا كۆچی دوایكرد به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕه‌وه‌ كه‌ له‌م دواییانه‌دا توشی بووه‌.

ئه‌م خانمه‌ پێشتر وه‌ك بێژه‌ری ڕادیۆ و دواتر هه‌واڵه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌ركه‌وتوه‌ له‌ به‌شی "North West" و له‌ ساڵی 1994 دا و دواتر بۆته‌ پێشكه‌شكاری پرۆگرامی "North West Current Affairs". 

ئه‌م خانمه‌ له‌گه‌ڵ ئایان هیندڵ هاوكار و كامێرامان هاوسه‌رگیری كردوه‌ و بونه‌ته‌ خاوه‌نی دوو منداڵ و زۆرێك له‌ هاوڕێكانی خه‌مبار بوون بۆ هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی‌.


PM:12:30:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌