چوار هۆكار واده‌كات سه‌ری منداڵه‌كه‌ت زۆر ئاره‌ق بكاته‌وه
وێستگە ستایل-
به‌شێك له دایكان پرسیاری هۆكاری ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی سه‌ری منداڵه‌كانیان به‌تایبه‌ت سه‌ریان زیاتر له جه‌سته‌یان ئاره‌ق ده‌كاته‌وه، دكتۆر موختار پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و تازه له‌دایكبووان چوار هۆكار باس ده‌كات كه ده‌بێته هۆی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی سه‌ری منداڵانی تازه‌له‌دایكبوو له‌وانه‌ش:
1- تا:
هه‌ركات هه‌ستت كرد سه‌ری منداڵه‌كه‌ت زۆر ئاره‌ق ده‌كاته‌وه ئه‌وه پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌ی بپێوه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببیته‌وه له‌وه‌ی تای هه‌یه یان نا و ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌رز بێت ئه‌وه پێویسته ده‌رمانی چاره‌سه‌ری تای بده‌یتێ و ئه‌گه‌ریش تای نه‌بوو ئه‌وه بابه‌ته‌كه به ئاسایی وه‌ربگره و ڕه‌نگه ته‌نها جلوبه‌رگی زۆرت له‌به‌ر كردبێت بۆیه سه‌ری ئاره‌قی كردۆته‌وه.
2- ئاره‌ق ڕژێنه‌كان:
كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو ئاره‌ق ڕژێنه‌كانی چالاك نییه وه‌ك كه‌سی گه‌وره و به‌وهۆیه‌وه ئاوی زیادده‌ی له‌شی له‌ڕێی ڕژێنه چالاكه‌كانی سه‌ریه‌وه ده‌كرێته ده‌ره‌وه.
3-ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی شه‌وانه:
به‌شێك له منداڵه‌كان شه‌وانه ئاره‌ق زۆر ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ش باشتره كه‌متر دایبپۆشیت.
4-ئاره‌ق كردنه‌وه له‌كاتی شیردانی سروشتی:
به‌هۆی مانه‌وه‌ی كۆرپه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له باوه‌شی دایكی له‌كاتی خواردنی شیردا زۆر ئاره‌ق ده‌كاته‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ش ئاساییه.
AM:09:54:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4132
جار خوێنراوه‌ته‌وه