سوودهكانی خواردنی باینجان
وێستگە ستایل-
باینجان یەكێكە لەو خواردنانەی كە ڕۆژانە زۆرێك لە خێزانەكان دەیكەنە خواردنیان، بەڵام بەبێ ئەوەی بزانین كە سوودی ئەم خواردنە چیە.
1. ئاسن و كالیسیۆم و كۆمەڵێك كانزای تر لە ناو باینجاندا هەیە كە جەستە داوایان دەكات.
2. باینجان جۆرێك پێكهاتهی تیادایه كە سوڕی خوێن چالاك دەكات و مێشك تەندروست دەكات، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین كە ئەم سوودەی باینجان لە توێكڵی باینجانەكەیەوەیە، بۆیە دەبێ ئاگادار بین كە فڕێی نەدەین و لێی نهكهینهوه.
3. باینجان ڕیشاڵی تێدایە كە كرداری هەرس چالاك دەكات و جگە لەمە مرۆڤ لە شێرپەنجەی قۆڵۆن دەپارێزێت.
4. باینجان ڕێژەی كالۆری كەم تێدایە بۆیە ئەم خواردنە بۆ ئەو كەسانەی كە قەڵەون سوودی هەیە.
5. زۆر جار باینجان بەكاردەهێنرێ بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نەخۆشی شەكرە.
6. باینجان ڕۆلێكی گرنگ دەبینێت بۆ تەندروستی دڵ و نەخۆشییەكانی.
7. دەبێتە خۆی دووركەوتنەوە لە فشاری خوێن و كەم بوونەوەی دڵەراوكێ.
س: دهرمانخانهی سلێمانی
AM:08:54:15/01/2019
ئهم بابهته 5140
جار خوێنراوهتهوه