پێنج نیشانه ئاماژه‌یه بۆ به‌رزی هۆرمۆنی مێینه له جه‌سته‌ی ئافره‌تدا
وێستگە ستایل-
هۆرمۆنی مێینه ناوه زانستیه‌كه‌ی "ئیسترۆجین" ه كه هێلكه‌دان و ڕژێنه‌كانی سه‌ر گورچیله ده‌ری ده‌دات له جه‌سته‌ی خانماندا و ئه‌مه یه‌كێكه له هۆرمۆنه سه‌ره‌كیه‌كان كه وا ده‌كات ئافره‌ت خاوه‌نی جه‌سته و له‌شولارێكی مێینه بێت و هاوكات ئاره‌زووی سێكسیشی زیاد ده‌كات، پێنج نیشانه هه‌یه ئاماژه‌یه بۆ به‌رزی ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه له له‌شی ئافره‌تدا له‌وانه‌ش:
1- نزمی باڵا:
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی نوێ تیایدا هاتوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی باڵایان به‌رز نییه ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه له له‌شیاندا به‌رزتره و پیاوان زۆر سه‌رسامن پێیان چونكه توانای منداڵبونیان زۆر باشتره له‌چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی باڵایان به‌رزه .
2-قژی پڕ:
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی قژیان پڕه و زوو درێژ ده‌بێته‌وه مانای وایه ئاستی هۆرمۆنه‌كانی نێنه له جۆری" ئه‌سترایۆل و ئه‌ترادیۆل" له له‌شیدا به‌رزه و پیاوانیش ئاره‌زووی ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كه‌ن كه قژیان پڕ و درێژه.
3- پڕ هه‌ستن:
بۆ ته‌واوی ئه‌و دۆخانه‌ی دێته پێشه‌وه بۆیان وه‌ك پێكه‌نین و خه‌مباری به هه‌سته‌وه ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌رده‌بڕن.
4-یاده‌وه‌ریان به‌هێزه:
خانمان توانای یاده‌وه‌ری مێشكیا له پیاواز زۆر باشتره و بابه‌ته‌كانیان له مێشكدا ده‌مێنێته‌وه و هه‌تا توانای یاده‌وه‌ری ئافره‌ت باشتر بێت ئه‌وه مانای وایه هۆرمۆنی مێینه له له‌شیدا زیاتره.
5-سوڕی مانگانه‌ی ڕێكه:
به‌رزی ئاستی هۆرمۆنی مێینه واده‌كات سووڕی مانگانه ڕێك و بێ كێشه بێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاماژه‌یه بۆ باشی باری ده‌رونی و جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌كه.
AM:11:36:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 24008
جار خوێنراوه‌ته‌وه