‌چه‌ند وێنه‌یه‌ك پیشانت ده‌دات هێشتا ژیان پڕه‌ له‌ سوپرایز

وێستگە ستایل-

دیمه‌نه‌ سروشتیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ زۆرن كه‌ ئه‌گه‌ر بیانبینیت ڕه‌نگه‌ به‌خۆت بڵێیت ئه‌م ژیانه‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ تره‌ كه‌ تۆ بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه‌، هێشتا زۆر بابه‌تی تیادایه‌ كه‌ نه‌مان بینیوه‌ و ته‌نانه‌ت چه‌ندین دیمه‌ن هه‌یه‌ كه‌ چاوی هیچ مرۆڤێك هه‌تا ئێستا پێی نه‌گه‌یشتوه‌،جگه‌ له‌وه‌ش له‌ شاره‌ جیاوازه‌كان چه‌ندین بابه‌تی سه‌رنجڕاكێش هه‌یه‌ و له‌م وێنانه‌وه‌ ده‌توانیت سوپرایزه‌ جیاوازه‌كان ببینیت.


- وێنه‌یه‌كی نمایشی فڕۆكه‌ی‌ هێزه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

 
- وێنه‌یه‌كی نزیككراوه‌ی‌ ناو ده‌می ئه‌ستێره‌ی‌ ده‌ریا.

 
-كانی ئه‌ڵماس له‌ ڕوسیا.

 
-كه‌سێك وێنه‌ی‌ ددانی سه‌گه‌كه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسیویه‌تی ته‌نها ددانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی‌ ماوه‌.

 
- بازاڕه‌كانی بانكۆك له‌شه‌واندا.

 
-دوكانێكی تاقیكردنه‌وه‌ی‌ پێڵاو چه‌ند جۆرێك به‌رد و خۆڵی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ پێڵاو ده‌كڕێت له‌ ته‌واوی شوێنه‌ جیاوازه‌كان تاقی بكاته‌وه‌ و دواتر بیكڕێت.

 
-پردێك له‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌م له‌سه‌ر پردێك دروستكراوه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی‌ 18 و ئه‌ویش له‌سه‌ر پردێكی دیكه‌ دروستكراوه‌ كه‌ مێژوه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی‌ 12.

 
-ڕوه‌كێكی تازه‌ له‌سه‌ر قه‌دی دره‌خێك ڕواوه‌ته‌وه‌.

 
-شه‌قامێك له‌ فیلادلفیا له‌ ته‌خته‌ دروستكراوه‌.

 
-پێستی مارێكی جیاواز هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی تیادایه‌.

 


AM:10:25:14/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 9464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌