ئه‌م ڕێنماییانه له‌كاتی به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ منداڵه‌كه‌ت له‌بیر مه‌كه
وێستگە ستایل-
ئه‌و كاته‌ی منداڵ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت جا له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت ئه‌وه زۆرینه‌ی دایكان و باوكان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی زوو باش ببێته‌وه به‌ڵام له ڕاستیدا چه‌ند ڕێنماییه‌كی پێویست هه‌ی كه دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشكی پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی مـنـداڵان و گەشەی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا باسی لێوه كردوه سه‌باره‌ت به پێدانی ده‌رمان به منداڵ كه پێویسته دایكان و باوكان ڕه‌چاوی بكه‌ن.
1- هەموو سک چوونێ پێویستی بە ده رمانی فلاجــیل نییە.
2- هەموو کۆکه‌یه‌ك پێویستی بە ئەمۆکسسیلین نییە.
3- هەموو قوورگ ئێشەێک پێویستی بە دەرمانی دژە بەکتریای (دژە ئیلتهابات) نییە.
4- هەموو سک ئێشەیه‌ک پێویستی بە دەرمان نییە.
5- هەموو تایه‌ک پێویستی بە دەرمانی هه‌وكردن نییە.
6- هەموو گریانێکی منداڵی ساوا پێویستی بە دەرمان نییە.
زۆرێکیتر لە نەخۆشی کە پێویستی بە دەرمان نییە، دەرمان ژەهرە گەر زۆر پێویست نەکات بەکارنایات چونکە بەکارهێنانی دەرمان بێ زیان نییە و تکـــایـــە دەرمان بە بێ رێنمای پزیشکی پسپۆر بەکار مەهێنن.
AM:09:42:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 5200
جار خوێنراوه‌ته‌وه