ڤیدیۆ: مامۆستایه‌ك خوێندكارێكی ئۆتیزم به زه‌ویدا ڕاده‌كێشێت
وێستگە ستایل-
مامۆستایه‌ك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابرا دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیی كامێرای چاودێری خوێندنگاكه‌ی بڵاوبویه‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی كه نه‌خۆشی ئۆتیزمی هه‌یه و ته‌مه‌نی ته‌نا 9 ساڵه به زه‌ویدا ڕایده‌كێشێت دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه ڕه‌تی كردۆته‌وه به پێكانی خۆی بڕوات.
ترینا ئه‌برامز ناوی ئه‌م ئافره‌ته مامۆستایه‌یه كه ده‌رده‌كه‌وێت منداڵه‌كه ڕاده‌كێشێت به زه‌وی هۆڵی قوتابخانه‌ی ۆرتلاند ی سه‌ره‌تایی له ویلایه‌تی كنتاكی و منداڵه‌كه‌ش هاوار ده‌كات چونكه یه‌كێكه له نه‌خۆشه‌كانی توشبوو به ئۆتیزم.
دایكی ئه‌م منداڵه ڤیدیۆیی كوڕه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و باس له‌وه ده‌كات به‌هۆی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی مامۆستاكه‌ی مه‌چه‌كی كوڕه‌كه‌ی شكاوه.
AM:09:31:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه