‌چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌تكاته‌ كه‌سێكی ئه‌رێنی

وێستگە ستایل-

به‌شێوه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ر لەگەڵ خۆت بدوێ ، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستوە کە کەسی ئاسایی ڕۆژانە بە نزیکەی ٥۰۰۰ وشە لەگەڵ خۆی دەدوێت کە لە %٨۰  نەرێنین.

ئەوەی بەخۆتی دەڵێیت زۆر کاریگەرە لەسەر دەروونت، ئەوەی بیری لێدەکەیتەوە ڕەفتارەکانت دیاری دەکەن لەپاشانیش چارەنوس و کۆتایی ژیانیشت دیاری دەکەن و ئاگاداری ئەو وشانە بە کە بەخۆتی دەڵێیت، ئاگاداری ئەو زمانە بە کە بەکاری دەهێنیت لەگەڵ خۆت و لەگەڵ کەسانی تریشدا.

ئەم خاڵانە ئەنجام بدە بۆ ئەوەی کەسێکی ئەرێنی بیت:

1- وریای ئەو وشانەبە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە خوودی تاکەوە هەیە (من بێشەنسم ،من گێلم ،من دۆڕاوم)، لەبەرامبەردا وشەی ئەرێنی بەکاربێنە (من زیرەکەم بە گشتی ،من میهرەبانم)

2- وریای بەکارهێنانی وشە هەمیشەییەکان بە(من هەمیشە ،هەرگیز،بەردەوام،ئەستەمە،ناتوانم ،نەبوەو نابێت) چونکە مەجال بۆ گۆڕان و چارەسەر ناهێڵنەوە، بەڵکو وشە هەمیشەییەکان بۆ حاڵەتە ئیجابیەکان بەکار بێتە وەک (هەمیشە خودا لەگەڵماندایە،حەق هەمیشە سەردەکەوێت،هەمیشە کەسی لێنەبڕاو سەرکەوتوو دەبێت)

3- ئاگاداری گشتاندن بن، وەک(هەر فڵان کەس دەرکەوت کێشەیە ڕوو ده‌دات، هەمووکێشە دەروونیەکان زیانبەخشن، خۆت ڕابهێنە بەتایبەتکردنەوە قسە بکەیت (لەدوای هەموو کێشەیەک چارەسەرێک هەیە )

4- وریای وشە  نه‌رێنیه‌كان بن، کاتێ لەیەکێ دەپرسی چیت دەوێ دەڵێت (نامەوێ هەژار بم، نامەوێ دڵەڕاوکێم هەبێ،نامەوێ نەخۆش بم ،نامەوێ دڵگرانبم) خۆت ڕابهێنە لە جیاتیدا بڵێیت (ئەمەوێ دەوڵمەندبم ،ئەمەوێ لەشساغ بم،ئەمەوێ گوێڕایەڵی خودا بم، ئەمەوێ ڕاستگۆبم).

و:  ڕۆژگار عمر 


AM:08:59:14/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌