به‌وێنه... چوار پێكهاته‌یه‌كی سروشتی بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانت به‌كاربهێنه
وێستگە ستایل-
هه‌موان خه‌ون به ددانی ته‌ندروست و سپی و جوانه‌وه ده‌بینن، به‌ڵام ڕێگاكه ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌سته‌م نییه، له‌م بابه‌ته‌وه به چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سروشتی ئاشنا ده‌بیت كه ده‌تكاته خاوه‌ن ددانێكی جوان.
1- گیراوه‌ی زه‌رده‌چه‌وه:
كه‌وچكێكی چا زه‌رده‌چه‌وه تێكه‌ڵاوی دوو بۆ سێ دڵۆپ له زه‌یتی گوێزی هندی بكه و ئه‌م پێكهاته‌یه تێكه‌ڵاو بكه و به فڵچه‌كه‌ت بیده له ددانت و لێی گه‌ڕێ چه‌ند خوله‌كێك به ددانته‌وه بمێنێته‌وه دواتر ددانت به فڵچه‌و ده‌رمان بشۆ.
2- زه‌یتی چا:
پێنج دڵۆپ له زه‌یتی چا بخه‌ره ناو نیو په‌رداخ له ئاو و هه‌موو ڕۆژێك ئه‌م گیراوه‌یه له ده‌مت وه‌ربده دوای شۆردنی ددانه‌كانت ئه‌مه ددانه‌كانت خاوێن و سپی ڕاده‌گرێت و ته‌نها له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا هه‌ست به سپی بوونه‌وه‌ی ددانه‌كانت ده‌كه‌یت.
3-گیراوه‌ی شلیك:
ده‌نكێك شلیكی فرێش وورد بكه و كه‌مێك خوێی ده‌ریای بكه به‌سه‌ردا و ده‌توانیت كه‌مێك زه‌نجه‌فیلی بۆ زیاد بكه‌یت و ئه‌م گیراوه‌یه به فلچچه بهێنه به ددانتدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ڕۆژانه ته‌نها یه‌كجار و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ئه‌م گیراوه‌یه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانت به‌كاربهێنه.
4-زه‌یتی گوێزی هندی:
هه‌ندێك له‌م زه‌یته پێش ئه‌وه‌ی ددانت بشۆیت و ماوه‌ی 15 بۆ 20 خوله‌ك ئه‌م زه‌یته به ددانته‌وه بهێڵه‌ره‌وه و دواتر به فڵچه و ده‌رمان ددانت بشۆ، ده‌توانیت دوو بۆ سێ جار له یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌م گیراوه‌یه به‌كاربهێنیت.
AM:11:34:13/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 11704
جار خوێنراوه‌ته‌وه