ئه‌و خواردنه‌ی توركه‌كان پێیان وایه چاره‌سه‌ری جادووی ئازاری سه‌ر ده‌كات
وێستگە ستایل-
ترشیات یه‌كێكه له خۆراكه تایبه‌ته‌كانی چێشتخانه‌ی توركه‌كان، و پێیان وایه ته‌نها خواردنه‌وه‌ی ئاوی ترشیات چاره‌سه‌رێكی خێرای ئازاری سه‌ره .
له نه‌ریتی چێشتخانه‌ی توركی هیچكات خواردنی ژه‌مه‌كان بێ ترشیات پێشكه‌ش ناكرێت و له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وای عوسمانیه‌كان له توركیاوه ترشیات یه‌كێك بووه له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ر سفره و خوان و ئه‌مه‌ش له ته‌واوی شاره جیاوازه‌كانی توركیا بڵاوبوه.
هه‌ڵگرتنی چه‌ند جۆرێك له سه‌وزه جیاوازه‌كان له‌ناو سركه‌دا بۆ پاراستنی سه‌وزه‌كه‌یه به ته‌ڕی و به‌تامكردنێتی به ترشی و تونی و سوێری و ئه‌مه‌ش تامێكی به‌هێز و جیاوازی پێ ده‌به‌خشێت.
زۆرێك له توركه‌كان پێیان وایه كه خواردنه‌وه‌ی كوپێك له ئاوی ترشیات به‌و شێوه تایبه‌ته‌ی خۆیان ئاماده‌ی ده‌كه‌ن یارمه‌تی چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه ده‌دات و مێشك چالاك ده‌كاته‌وه.
AM:10:38:13/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3176
جار خوێنراوه‌ته‌وه