چۆنیه‌تی دروستكردنی به‌رگر
وێستگە ستایل-
كه‌ره‌سته‌كان بۆ سەمونەکەی:
٥ كوپ ئارد
١ كوپ شیر
نیو كوپ ئاوی شلەتێن
١ دانە هێلکە
ڕوبعه كوپێك زەیت
٣ کەوچک شەکر
١ کەوچکی بچوک خوێ
١ کەوچکی گەورە یان یەک کیس خومرە
چۆنیه‌تی دروستكردن:
کەرەستەکان تێکەڵکەو بیشێلەو داینێ تا هەڵبێت و پاشان بیکە بە گونک و لەسەر سینی فڕنەکە داینێ تا ۱٥ خولەک بۆئەوەی دیسان هەڵبێتەوە و پاشن ماست و شیر تێکەڵ بکەو بیدە لە ڕوکەشەکەی و بیخە فڕنەکە سەرەتا خوارەوی و پاشن سرەوەی تا ئەبرژێ لەسەر ۱۸٠ .
كه‌ره‌سته‌كان بۆ هەمبەرگرەکە:
-قیمە
-خوێ
-سیر
-بەهاراتی هەمبەرگر
-ئاڵەت
چۆنیه‌تی دروستكردنی:
هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵاو ده‌كرێت و جوان دەیشێلین تا خۆی دەگرێت و پاشان بە قاڵبی تایبەت بێ یان دەست خڕی دەکەین و لەناو تاوه‌یكدا سووری ده‌كه‌یته‌وه و هەردوو دیوی بەکەوچکێک زەختی لێ بكه بۆئەوەی ناوەکەی کاڵ دەرنەچێت.
ده‌توانیت ئه‌م كه‌ره‌ستانه بۆ ئاماده‌كردنی له‌فه‌كه به‌كاربهێنیت:
پەنیر
کاهو
تەماتە
پیازی شیرین
که‌چه‌ب و مایونیز
AM:10:01:13/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2252
جار خوێنراوه‌ته‌وه