شیری ئاڵتونی و سووده جادوویه‌كانی
وێستگە ستایل-
پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراك پێیان وایه" شیری ئاڵتونی" باشترین جۆری خواردنه‌وه‌یه كه پێویسته مرۆڤ به‌یانیان بیخواته‌وه له‌جیاتی چا و قاوه چونكه به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وان بێت سوودی جادووی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی.
شیری ئاڵتونی ده‌توانیت زۆر به ئاسانی له ماڵه‌وه ئاماده‌ی بكه‌یت چونكه ته‌نها شیری ئاساییه و چه‌ند جۆرێك له به‌هاراتی تێكه‌ڵاو ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه ڕه‌نگی زه‌رد ده‌بێت و ئه‌مه‌ش وایكردوه پێی بوترێت شیری ئاڵتونی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی VITONICA بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه كوپێك شیر هه‌ریه‌ك له به‌هاراته‌كانی وه‌ك "زه‌رده‌چه‌وه و هێل و دارچینی و زه‌نجه‌بیل و مێخه‌ك و بیبه‌ری تون" ی بۆ زیاد ده‌كرێت ئه‌مه‌ش تامێكی تایبه‌ت و خۆش به شیره‌كه ده‌دات جگه له سووده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی و ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی شیری ئاسایت نه‌كرد ئه‌وه ده‌توانیت له‌جیاتی ئه‌وه شیری باده‌م ئه‌م پێكهاتانه‌ی تێكه‌ڵاو بكه‌یت و بیخۆیته‌وه.
ئه‌م گیراوه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزاكانی وه‌ك "ئاسن و كالسیۆم و پۆتاسیۆم و چه‌ندین ڤیتامین و پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر و چه‌ندین جۆری دژه هه‌وكردن كه توانای چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی هه‌یه و سوودی زۆره بۆ ته‌ندروستی.
شیری ئاڵتونی توانای چاره‌سه‌ری هه‌وكردنه تونده‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌شی هه‌یه و به‌رگری به‌هێز ده‌كات دژی په‌تاكانی وه‌رزی زستان و زه‌رده‌چه‌وه باری ده‌رونی مرۆڤ ئارام ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه و توانای به‌هێزكردنی توانای یاده‌وه‌ری و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی هه‌یه.
یه‌كێكی دیكه له سووده‌كانی كه زۆر كه‌س ئاره‌زووی ده‌كه‌ن دابه‌زاندنی كێشی زیادده‌ی له‌شه چونكه ته‌واوی ئه‌و به‌هاراتانه‌ی تێی ده‌كرێت زینده چالاكیه‌كانی له‌ش خێراتر ده‌كه‌ن و كالۆری زیادده‌ی له‌ش ده‌سوتێنن و ئه‌مه‌ش ده‌تكاته خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی جوان و ڕێك.
AM:09:40:13/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3336
جار خوێنراوه‌ته‌وه